ڤیدیۆ.. روسیا گەورەترین فرۆكەی گوێزەرەوە دروستدەكات

جیهان

05/06/2018‌ 2064 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلادیمیر بینیدیكتۆف بەرپرسی ئاسمانی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی گەورەترین فڕۆكەی گوێزەرەوە لەسەر ئاستی جیهان دروستدەكات.

فلادیمیر بینیدیكتۆف فڕۆكەكە ناوی "رۆسلان" ەو لەجۆری (ئان -124)، كە گەورەترین فڕۆكەی گوێزەرەوەی جیهانە.

ئەندازیارانی روسیا دیزانی هەیكەلی فڕۆكەكەیان كردووەو بزوێنەری فڕۆكەكەش لەلایەن میكانیكەكانی ئەو وڵاتە دروستكراوە.

بیرۆكەی دروستكردنی فڕۆكەی "ئان-124" (رۆسلان) لەساڵی 2003 سەریهەڵداوەو كۆمپانیای "ئافیاستار-ئێس بی" كاری دروستكردنەكەی جێبەجێدەكرێت.

هـ ـ ح