تەنیا فەیسبووك نییە سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەرانەوە دەكات

هەمەڕەنگ

11/06/2018‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەم دوایانە چەند كەیسێكی ئابڕووبەرانە لەسەر كۆمپانیای فەیسبووك ئاشكراكران، كە گوایە سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

پێگەی  "androidcentral"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، جگە لەكۆمپانیای فەیسبووك تۆڕەكانی تریش سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەرانیانەوە دەكات، لەوانە كۆمپانیای گوگڵ.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە گوگڵ لەرێگەی چاودێری رۆژانەی بەكارهێنەرانی، سیخوڕی بەسەریانەوە دەكات‌و زانیارییان لەسەر كۆدەكاتەوە.

هەروەها ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە سیخوڕییەكان خۆی لەكۆكردنەوەی ژمارەو زانیارییە كەسی‌و چەند لایەنێكی تر دەبینێتەوە، كە تایبەتن بە بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی ئینتەرنێت.

هـ ـ ح