ڤیدیۆ.. دۆزینەوەی تونێلێكی نهێنی نازییەكان لەژێر زەوی

جیهان

12/06/2018‌ 6939 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "رابتلی"ی هەواڵی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە تێدا رێرەوی تونێلێكی نهێنی دەبینرێت.

تولێلەكە لەژێر هۆڵی "Regenwurmlager"ی نازییەكان دۆزراوەتەوە، كە مێژووی دروستكردنەكەی بۆ 1945 دەگەڕێتەوە.

ئەو هۆڵە دەكەوێتە رۆژئاوای پۆڵەندا، كە تونێلەكە ناوچەیەكی نهێنی بووەو درێژی تونێلەكە بە 100 كلم مەزەندە كراوە.

هـ ـ ح