ڤیدیۆ.. كیم قەڵەمی سەنگافوورەی بۆ واژووكردنی یاداشتە هاوبەشەكە بەكارنەهێنا

جیهان

12/06/2018‌ 3917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم جۆنگ ئۆنگی سەرۆكی كۆریای باكوور، قەڵەمی سەنگافوورەی، بۆ واژووكردنی ئەو یاداشتە بەكارنەهێنا، كە لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەسەری رێككەوتن.

دوای كۆبوونەوەی دۆناڵد ترامپ‌و كیم جۆنگ ئۆن، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە هەردوولا یاداشتێكی لێكتێگەیشتیان لەسەنگافوورە واژووكرد.

ئاژانسی "تاس" بڵاویكردەوە، ئەو قەڵەمەی لەسەر مێزەكە دانرابوو، كیم بەكارینەهێنا، بەڵكو لەلایەن هاوكارەكەیەوە قەڵەمێكی تری پێدراو یاداشتە هاوبەشەكەی ئەمریكای پێواژووكرد.

ئاژانسەكە لەو بارەوە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوەو ئەوەشی نووسیوە، كیم دەستی لەو قەڵەمەش نەدا بۆی دانرابوو، بەپێچەوانەوە دۆناڵد ترامپ راستەوخۆ قەڵەمەكەی هەڵگرت‌و واژووی یاداشتەكەی پێكرد.

هـ ـ ح