لەتیفە بۆ بەجێهێنانی عەمرە سەردانی سعودییەی كردووە

هەمەڕەنگ

18/06/2018‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتیفەی كچە هۆنەرمەندی تونسی، بۆ بەجێهێنانی عەمرە، سەردانی سعودییەو كردووە، كە پێشتر رێگری لێدەكرا بچێتە ئەو وڵاتە.

لەتیفە، لەمانگی رەمەزان سەردانی سعودییەو كردووەو لەهەردوو شاری مەككەو مەدینە، بنەماكانی عەمرەكردنی جێبەجێكردووە، ئەوەش بەپێی ئەو پۆستەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە.

لەتیفە لەو بارەوە سوپاسی حكومەتی سعودییەو شا سەلمان پاشای سعودییەی كردووە، كە رێگەیان پێداوە سەردانی ئەو وڵاتە بكات‌و بەو ئاواتە بگات، كە زۆر هیوای بۆ خواستووە.

پێشتر بەهۆی چەند لێدوانێكی چەند جارێك دەسەڵاتی سعودییە رێگری لەو هونەرمەندە تونسییە دەكرد، بچێتە وڵاتەكەی.

هـ ـ ح