دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

26/06/2018‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامبوو، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 82 سەنت بەرێژەی 1.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.73 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 50 سەنت، بەرێژەی 0.73% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.08 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردووە، ئەوەش دوای رێككەوتنی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك، بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوتی بەرێژەی 1.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

هـ ـ ح