هەولێر.. بەنزینی حکومەتی دابەش دەکرێت و نرخی ٦٥٠ دینارە

کوردستان

27/06/2018‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوتی هەولێر لە ڕایدەگەێنێت "لەمەودوا لە شارەکە بەنزینی حکومەتی دابەش دەکرێت و نرخەکەشی ٦٥٠ دینار دەبێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا تەها بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوتی هەولێر  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە "پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەغدا ڕیککەوتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نرخی بەنزین و لەمەودوا نرخی یەک لیتر بەنزین دەکرێتە ٦٥٠ دینار و لە وێستگەکانی "ڕزگاری و شۆڕش و عەنکاوە" دابەشدەکرێت".


مستەفا تەها  ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو وێستگانە تایبەتن بە ئوتۆمبێلەکانی جۆری پاس و تەکسی و دەتوانن لەمەودوا سوودمەندبن لەو نرخە تازەیە".

هـ ـ ر

بەپەلە