بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

29/06/2018‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، بەشێوەیەك نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا بەرزترین ئاست تۆماردەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 69 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 73.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستی 26 تشرینی دووەمی 2014 تۆماریكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان 23 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوەو ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەشی هەیە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە، كە پەیوەندی بەتوندكردنەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هەیە.

هـ ـ ح