قسەیەكی نانسی عەجرەم لەمەغریب كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

هەمەڕەنگ

01/07/2018‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قسەیەكی نانسی عەجرەمی گۆرانیبێژی عەرەب‌و لوبانی كاردانەوەی دروستكردووە.

ئەو هونەرمەندە لوبنانییە، دوای ئەوەی سەردانی مەغریبی كردو لەڤیدیۆیەكدا دەركەوت‌و پرسیاری ئەوەیان لێكرد، كە ئایا شیر دەخواتەوە، یان نا.

لەبەرانبەر عەجرەم وتی: نەخێر شیر ناخۆمەوەو هۆكارەكەشی ئەوەیە، كە جەستەم بەبابەتە شیرەمەنییەكان هەستیاری هەیە.

لەبەرانبەردا كاردانەوەی ئەوە دروست بووە، كە نانسی راستە شیر ناخواتەوەو هەستیاری هەیە، بەڵام بەرێژەیەكی زۆر مەشروب دەخواتەوە، كە ئەوەش وەك گاڵتەكردن بڵاوكراوەتەوە.

نانسی عەجرەم بۆ بەشداری لەڤیستڤاڵی "موازین" سەردانی مەغریبی كرد، كە لەسەردانەكەش ئاهەنگێكی سازكردو ژمارەیەكی زۆر لەهەوادارانی بەشدارییان كرد.

هـ ـ ح