شارپرێس:
جۆرج بۆشی باوك، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، كە تەمەنی 94 ساڵە، سەگێكی نوێی كڕی، كە لەجۆری "سولی"یە.
سەگی "سولی" یەكێكە لەسەگە بەناوبانگەكانی ئەمریكاو خەڵكی ئەو وڵاتە، لەماڵەكانیان زۆر رایدەگرن، كە ئەو سەگە دەتوانێت خزمەتێكی باش بەخاوەكەی بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی راهێنانی تایبەتی پێكراوە.
بۆش بەهۆی ئەوەی ئێستا چووەتە تەمەنو دۆخی تەندروستی باش نییە، ئەو سەگە نوێیەی كڕیوەو بەنیازە ئەو سەگە بكاتە خزمەتی خۆی.
سەگی "سولی" توانایەكی باشی هەیە لەچاودێریكردنی خاوەكەی، بەشێوەیەك پاڵ بەعەرەبانەكەی دەنێت، دەرگای بۆ دەكاتەوە، هەروەها شترین لەسەر زەوی كۆدەكاتەوە، بۆ ئەوەی نەكەوێتە بەر قاچی خاوەنەكەی.
هـ ـ ح