دزە بەڤیدیۆیەكی مۆبایلە نوێیەكانی "ئایفۆن" بۆ ساڵی 2018 دەكرێت

هەمەڕەنگ

03/07/2018‌ 535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاویكردەوە، كە تایبەتە بەمۆبایلە نوێیەكانی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی بۆ ساڵی 2018.

ڤیدیۆكە لەلایەن پێگەی "9 تۆ 5 ماك" دزەی پێكراوە، كە لەڤیدیۆكەدا سێ‌ مۆبایلی دەردەكەوێت، گوایە مۆبایلەكان بەرهەمی نوێی كۆمپانیای ئەپڵ دەبن بۆ ساڵی 2018.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو سێ‌ مۆبایلە بەرهەمی نوێی كۆمپانیای ئەپڵ دەبن، كە پێشتر راگەیەنرابوو، بۆ ساڵی 2018 تەنیا دوو مۆبایلی نوێ‌ بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلەكانی ئایفۆن بریتین لەمۆبایلی "ئایفون ئێكس پڵەس"، كە سێ‌ قەبارەی جیاوازن‌و شاشەی 6.5 بۆسەو "ئایفۆن ئێكس"، قەبارەی شاشەكەی 6.1 بۆسە.

هـ ـ ح