سیلینا گۆمێز نامەیەك ئاراستەی دۆناڵد ترامپ دەكات

هەمەڕەنگ

03/07/2018‌ 838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە هونەرمەندی لاوی ئەمریكی سیلینا گۆمێز نامەیەكی ئاراستەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كرد.

نامەكەی سیلینا گۆمێز بۆ دۆناڵ ترامپ تایبەت بووە بە پرسی جیاكردنەوەی منداڵانی پەنابەر لەدایك‌و باوك ئەوەش لەسەر سنوورەكانی ئەمریكاو مەكسیك.

گۆمیز (22 ساڵ) لەنامەكەدا باسی لەوە كردووە، كە كاریگەر بووە بەوەی منداڵان لەدایك‌و باوكیان جیادەكرێنەوەو دەبێت ئەمریكاش دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرێت.

سیلینا گۆمێز باسی لەوەش كردووە، ئەو خێزانانەی پەنا بۆ ئەمریكا دەبەن، پێویستە پارێزگارییان لێبكرێت‌و ژیانیان دابینبكرێت.

هـ ـ ح