نرخی نەوتی خاو دوای بەرزبوونەوەیەكی كتوپڕ دابەزی

جیهان

06/07/2018‌ 734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دوای بەرزبوونەوەیەكی كتوپڕ دابەزینی بەخۆوە بینی و بەڕێژەی لەسەدا 1 دابەزی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوت تەكساسی رۆژئاوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەسەدا 1.62 دابەزی و گەیشتە 72.94 دۆلار، دوای ئەوەی سێشەممەی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆماركرد دوای سێ ساڵا و گەیشتە 75 دۆلار.

هەرەها نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی لەسەدا 1.09 دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە 77.39 دۆلاری ئەمەریكی.
ه.م