دووەم بەتەمەنترینی جیهان.. بەتەمەنترین ژنی ئەوروپا كۆچی دوایی دەكات

هەمەڕەنگ

09/07/2018‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەتەمەنترین ژنی ئەوروپا كۆچی دوایی كرد، كە ژنێكی ئیتالی 116 ساڵە بوو.

ئەو ژنە ئیتالییە بە 116 ساڵ تەمەنییەوە، دووەم بەتەمەنترین ژنی جیهان بوو، ئەوەش لەدوای تیو میاكۆی ژاپۆنی، كە تەمەنی 117 ساڵەو بەتەمەنترینی جیهانە.

ئەو ژنە ئیتالییە ناوی جیۆسیبینا برۆیتۆ یەو لەرۆژی شەشی ئەم مانگە لەشاری مۆنتیلۆبۆ فیۆرنتینۆی ئیتالیا لەپارێزگای فلۆرنسا كۆچی دوایی كرد، كە تەمەنی تەواوی 116 ساڵ‌و 37 رۆژ بوو.

ئەو لە شاری مادالینا "دوورگەی سردینیا"، لە 30 ئایاری 1902 لەدایكبووە، كە هاوسەرگیری لەگەڵ برۆیتۆ كردووە، ئەوەش لەشەستەكانی سەدەی رابردوو.

هـ ـ ح