پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكاری لە 3 مادەی پرۆژە یاسای چاكسازی دەكات

کوردستان

09/07/2018‌ 3332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، گۆڕانكاری لەسێ‌ مادەی پرۆژە یاسای چاكسازی هەرێمی كوردستان دەكەن.

جەعفەر ئیمینكی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، بۆ گۆڕانكارییەكان لەپرۆژەیاسای چاكسازی گفتوگۆیان لەگەڵ حكومەت كردووەو گفتوگۆكانیش بەردەوامی هەیە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئامادەنەبوو وردەكاری گۆڕانكارییەكان بخاتەڕوو، ئەوەشی راگەیاند، كە گۆڕانكارییەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە كراوە.

پرۆژەیاسای چاكسازی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكراوەو پەرلەمانی كوردستانیش بەهۆی چەند تێبینییەكەوە، تائێستا پەسەندی نەكردووە، كە ئەوەش كێشەی لەنێوان هەردوولا دروستكردووە.

هـ ـ ح