مەترسی هەیە.. هۆشداری لەكاركردنی شەوانە دەدرێت

هەمەڕەنگ

10/07/2018‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی، كاركردنی شەوانە بۆ مرۆڤ مەترسی هەیەو لەو بارەشەوە هۆشداری دەدرێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كاركردنی بەردەوامی شەوانە، هۆكارێكە بۆ جەڵدەی مێشك‌و دڵ‌و نەخۆشییەكانی دڵ، كە مرۆڤ رووبەڕووی مەرگی پێشوەختە دەكەنەوە.

ناوەڕۆكی توێژینەوەكە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوەو تێدا ئاشكراشكراوە، كە كاری شەوانە كاریگەری لەسەر رژانی هۆرمۆنە كیمیاییەكانیش لە لەش دەبێت‌و ئەوەش كار لەسەر جەستە دەكات.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە كاری شەوانە جگە لەو مەترسی‌و نەخۆشییانە، كاریگەری لەسەر تەمەنیش دەبێت‌و مرۆڤ زوو پیر دەكات، كە ئەوەش كاریگەری خراپی بۆ سەر جەستە دەبێت.

هـ ـ ح