رۆناڵدۆ بەچوونی بۆ یۆڤانتۆس بومەلەرزەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكردووە

وەرزش

11/07/2018‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، بەچوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بۆ یانەی یۆڤانتۆس، زۆرترین كاردانەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست بووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كاردانەوەكان زیاتر لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بووە، كە لەلایەن هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس نوێنراوە.

هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس بەچوونی ئەو یاریزانە پرتوگالییە بۆ یانەكەیان زۆر دڵخۆش بوون‌و سەرجەمیان بەخێرهاتنیان كردووەو پیرۆزباییان ئاراستەی یەكتری كردووە.

لەبەرانبەردا هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید، كە 10 ساڵە رۆناڵدۆ یارییان بۆ دەكات، دڵتەنگ بوون‌و نیگەرانی خۆیان لەچوونی رۆناڵدۆ بۆ یانە ئیتالییەكە راگەیاندووە.

هـ ـ ح