رائول نامەیەكی كورت ئاراستەی رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

12/07/2018‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەئول گۆنزالیس، ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید، نامەیەكی كورتی ئاراستەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی كرد.

رەئوڵ میانی نامەكەدا نووسیوییەتی، شانازییەكی گەورەیە من لەگەڵ تۆ یاریم كردووە، تۆ هەموو پێشبنییەكانت بڕی، هیوای بەختێكی باشت بۆ دەخوازم.

ئەو نامەیەی رەئوڵ لەكاتێكدایە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەدوو رۆژی رابردوو یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی جێهێشت‌و لەمەولا یاری بۆ ئەو یانەیە دەكات.

رۆناڵدۆ بەگرێبەستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی بەمیدیاكان بناسێنرێت.

هـ ـ ح