دوای دابەزینە گەورەكە نرخی نەوت روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

12/07/2018‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرێژەی زیاتر لە 1% لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەی هەناردەی نەوتی لیبیاو كەمی بەرهەمی چەند وڵاتێك لەوانە ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتامامەڵەكانی رۆژ 1.23 دۆلار بەرێژەی 1.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 0.7% بەرزبووەوەو هە بەرمیلێكی بە 70.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی لێدوانەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەرۆژی چوار شەممە نرخی نەوت بەرێژەی 6% نرخەكەی دابەزی، كە پەیوەندی بەزیادكردنی بەرهەمی نەوتی وڵاتەكەی هەببوو.

هـ ـ ح