چیڵسی نرخی هازارد بۆ بەرشەلۆنە دیاریدەكات

وەرزش

13/07/2018‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی چیڵسی نرخی ئیدن هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەكەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دیاریكردووە.

رۆژنامەی لەو بارەوە بڵاویكردەوە، یانەی چیڵسی بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەرداری ئیدن هازارد بێت بۆ بەرشەلۆنە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە یانەی چیڵسی لەو نرخەدا زیادەڕەوی كردووەو دەیەوێت نرخەكەی دابەزێنێت.

بەرشەلۆنە ماوەیەكە هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ئیدن هازارد لەم هاوینە بكرێت، كە پێشتریش یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەی داوەو هەوڵەكانیش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح