چارەنووسی گوڵەن بۆ رادەستكردنەوەی بەتوركیا دەخرێتە دەست شاندێكی ئەمریكی

جیهان

13/07/2018‌ 889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چارەنووسی فەتحوڵڵا گوڵەنی سەرۆكی بزووتنەوەی خزمەتی توركی، بۆ رادەستكردنەوەی بەحكومەتی توركیا دەخرێتە دەست شاندێكی ئەمریكی.

شاندە ئەمریكییەكە ئەمڕۆ هەینی سەردانی توركیا دەكەن‌و بڕیارە لەو بارەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەن، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری ناوەڕۆكی گفتوگۆكان ئاكراكرابێت.

شاندەكە لەنوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەو بەرگری‌و دادی ئەمریكا پێكهاتوون‌و بڕیارە لەئاستی خۆیان لەگەڵ شاندێكی توركیا لەئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە بكەن.

فەتحوڵڵا گوڵەن خەڵكی توركیایەو ئێستا هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكییەو لەو وڵاتەش دەژی، كە توركیا تۆمەتباریدەكات بەوەی دەستی لەكودەتای 15ی حوزەیرانی 2016ی وڵاتەكەی هەیە، بۆیە دەیەوێت دادگایی بكات.

هـ ـ ح