11 سەربازی ئەفغانستان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە كوژران

جیهان

14/07/2018‌ 121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرپرێس:
كاربەدەستێكی هەرێمی فەڕەح لە ئەفغانستان رایگەیاند، لانیكەم 11 سەرباز لە بۆسەیەكی چەكدارە یاخبووەكانی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای وڵات كوژراون.

موحەمەد ناسر مێهری، وتەبێژی فەرمانداری ئەفغانستان رایگەیاند، جگە لەو 11 كەسەی كوژراون چوار سەربازیش لە شەڕ و پێكدادانەکاندا لە ناوچەی بولوك دا بریندار بوون، هەروەها 9 چەكداری یاخیبووان كوژروان و 13 دیكەشیان بریندارن.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەیەكی زۆر" لە یاخیبووان درەنگانی هەینی هێرشێكی شەوانەیان دەستپێكردوەو شەڕەكە تا بەیانی شەممە درێژەی هەبوو.

تاڵیبان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام مێهری هێرشی كردەسەر ئەو گروپە كە لە ئەم دواییانەدا هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئاسایشی ئەفغانستان لە هەرێمەكەدا زیاتركردووە.
ه.م