ترەمپ پرسیار لە ئۆباما دەكات
لەبارەی سیخوڕیكردنی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا

جیهان

14/07/2018‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە پرسیاری ئاڕاستەی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوو كرد كە بۆچی لێكۆڵینەوەی ئەنجامنەداوە لەبارەی دەنگۆی دەستێوەردانەكانی روسیا لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا.

لێكۆڵەرێكی باڵای فیدراڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاندووە، فەرمانبەرێكی روسی بە نهێنی دزەیكردووەتە ناو كۆمپیوتەری هیلاری كیلنتۆن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بڕێكی زۆر زانیاری و داتای دزیووە.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە، "ئەو رووداوانەی پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە 2016 روویدا لەسەردەمی باراك ئۆباما بوو نەك لەسەردەمی من".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، "بۆچی ئەوان لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە نەكرد، بەتایبەت كە نوسینگەی لێكۆڵەری فیدراڵی سەرۆك ئۆبامای ئاگاداركردووەتەوە لە مانگی ئەیلول واتا پێش هەڵبژاردنەكان".

سەرەتای مانگی 11ی ساڵی 2016 هەڵبژاردنی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێوەچوو، هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان و هیلاری كیلنتۆن كاندیدی كۆمارییەكان بوون، بەڵام ترەمپ توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتەسەرۆكی ئەمەریكا.

دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەنگۆی دزەكردنی سیخوڕە روسییەكان بۆ ناو كۆمپیوتەری كاندیدی كۆمارییەكان بڵاوبووەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو گومانانە پشتڕاستنەكراونەتەوە.
ه.م