تورکیا: بەوردی چاودێری ئاڵۆزییەکانی عێراق دەکەین

عیراق

14/07/2018‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەێنێت "وڵاتەکەی چاودێری ڕەوشی عێراق دەکات".


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندوە "حکومەتی تورکیا بە وردی چاودێری ڕەوشی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزییەکانی پارێزگاکانی عێراق دەکات".


هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە عێراق و  ڕایگەیاندوە "داوا لە هاوڵاتیانی تورکی لە عێراق دەکات بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەو ناوچانە نەکەونەوە کە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی تێدایە".


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی وتوە "داوادەکەین هاوڵاتیان لە عێراق پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق پێیان دەدات و لەکاتی هەر ڕوداویکیشدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی تورکیاوە بکەن".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە شاری بەسرە لەباشوری عێراق دەستی پێکردوە  ولەرۆژی هەینیشەوە دوای پشتگیریکردنی داواکانی خۆپیشاندەران لەلایەن عەلی سیستانیەوە، خۆپیشاندانەکان فراوانتر بون و شارەکانی بابل و نەجەف و کەربەلا و بەغداد و چەند ناوچەیەکی دیکەشی گرتووەتەوە و تا ئێستاش دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و بریبدار بون".

 هـ ـ ر