هازارد قسەی كۆتایی لەبارەی رۆشتنی لەچیڵسی كرد

وەرزش

15/07/2018‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدن هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی ئینگلیزی قسەی كۆتایی لەبارەی مانەوەی لەیانەكەی كرد.

ئیدن هازارد لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، دوای شەش ساڵ لەیاریكردن بۆ یانەی چیڵسی، ئێستا كاتی ئەوەیە ئەو یانەیە بگۆڕم.

یاریزانە بەڵجیكییەكە راشیگەیاند، ئێستا یارییەكانی مۆندیال تەواو بووەو كاتی ئەوەش هاتووە، بڕیاری كۆتایی بدەم روو لە چ یانەیەكی تر دەكەم.

قسەكانی هازارد لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوو دەنگۆ هەبوو لەم هاوینە یانەكانی ریاڵ مەدریدو بایەرن میونیخ‌و بەشەلۆنە هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەدەن.

لەبەرانبەر ئەوەدا هازارد نەیشاردەوە ئەو یانانە، هەوڵی كڕینیان داوەو گفتوگۆ لەو بارەوە كراوە، بەڵام رایگەیاند، هەمووان دەزانن من دەمەوێت بچمە چ یانەیەكەوە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی یانەكەی بهێنێت.

هـ ـ ح