لەكەركوك هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكرێت

عیراق

15/07/2018‌ 688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موهەیمن عەلی حەمدانی سەركردە لەهاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان لەكەركوك هۆشداریدا لەئەنجامدانی خۆپیشاندان لەشارەكە.

موهەیمن عەلی حەمدانی رایگەیاند، كە ئەگەر خزمەتكوزاری پێویست بۆ خەڵكی شاری كەركوك ئەنجامنەدرێت، ئەوە بەدڵنیایی خەڵكی ناڕەزایی دەردەبڕن‌و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان راشیگەیاند، لەزۆربەی شارەكان گرنگی بەبواری خزمەتگوزاری نادرێت، كەركوكیش یەكێكە لەو شارانەی خزمەتنەكراوە، بۆیە ئەگەر حكومەت نەیەتە سەر هێڵ، ئەوە خەڵكی ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە لەشارو شارۆچكەكانی باشووری عێراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە، خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت‌و خۆپیشاندانەكانیش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح