شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین-ی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی، 150 ملیۆن یۆرۆ‌و یاریزانێكی یانه‌كه‌ی بداته تۆتنهام.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دیه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ هاری كه‌ین بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه 150 ملیۆن یۆرۆ بداته تۆتنهام.
یانه ئیسپانییه‌كه جگه له‌و پاره‌یه، ئاماده‌یشی ده‌ربڕیوه گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی یانه‌كه‌ی بداته تۆتنهام.
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت به هاری كه‌ین قه‌ره‌بوی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
ڕ . ج