پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێك لەرۆژئاوای هەولێر لەدژی داعش ئەنجامدەدات

کوردستان

16/07/2018‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەكی داعشیان لەچیای قەرەجۆغ لەرۆژئاوای هەولێر ئەنجامداو پێشمەرگەش دەستی بەئۆپەراسیۆن كردووە.

فڕۆكە جەنگییەكان بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەرۆژئاوای هەولێرو لەچیای قەرەچۆغی سەر بەشارۆچكەی مەخمور مۆڵگەكانی داعشیان بۆردومان كردووە، كە ماوەیەكە ئەو ناوچانە بووەتە جێگی جموجوڵی چەكدارانی داعش.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی لەدوای بۆردومانەكەش هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكە دەستیان بەئۆپەراسیۆن كردووەو بڕیارە ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامی هەبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە نەهێشتنی چەكدارانی داعشە لەناوچەكە، كە ماوەیەكە مەترسییان دروست كردووە.

هـ ـ ح