هاوپەیمانی‌و پێشمەرگە هۆشداری لەدورستبوونی بۆشایی ئەمنی دەدەن

عیراق

16/07/2018‌ 618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكۆبوونەوەی دەوری هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە باس لەنارەزاییەكانی خەڵكی عێراق لەچەند پارێزگایەك كراو هۆشداریشیاندا لەئەگەری زیادكردنی چاڵاكییەكانی داعش بەهۆی ئاڵۆزبونی بارودۆخەكەو دورستبوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە.

كۆبوونەوەكە ئەمرۆ دوو شەممە بەسەرپەرشتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ وپێشمەرگە بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمان، كۆبوونەوەی دەوری هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هەولێر بەرێوچوو.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە باس لەجموجولەكانی پاشماوەی چەكدارانی داعش كرا، كە ماوەیەكە لە چەند ناوچەك بەیدی دەكرێت، هەروەها تیشكخرایە سەر ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە، كە دژی ئەو چەكدارانە لە نزیك ناوچەكانی مەخموور دەستی پێكردووە، لەو بارەیەوە بەرپرسانی هاوپەیمانان روونكردنەوەی پێویستیان خستەروو .

لەلایەن وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت داوا لەهاوپەیمانان كرا هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە بكەن بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو چەكدارانە و رێگاگرتن لە فرەوانبوونی چاڵاكیەكانیان.

هـ ـ ح