شارپرێس:
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ڕه‌تیكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌كه‌ی ببێت، ئه‌وه‌ش پاش پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له‌یارییه‌كانی مۆندیالی ڕووسیا.
ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ماوریسیۆ ساری بوه ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، ئه‌و ڕاهێنه‌ره بیر له‌وه ده‌كاته‌وه هازارد به‌مانه‌وه له‌یانه‌ی بلوز قایلبكات.
ئیدین هازارد ئێستا بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا هازارد له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی نوێی یاریكردن تاقیبكاته‌وه.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه تاكه شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌كه‌یان، ته‌نیا هازاردی به‌لجیكییه.
ڕ . ج