شارپرێس:
میدیای فه‌رمی توركیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) شاری مه‌نبه‌جیان به‌یه‌كجاریی جێهێشتبێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌نێو شاری مه‌نبه‌ج كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌وترێت زیاده‌ڕۆیی پێوه‌دیاره.
میدیای توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێشتا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌یه‌كجاریی شاری مه‌نبه‌جیان جێنه‌هێشتووه.
كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له‌مه‌نبه‌ج، له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن هات، كه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌وشاره دابنێن.
ڕ. ج