دوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان
یەكێتی: هەڵوێستمان لەسەر كۆی جومگە سیاسییەكانی هەرێم رادەگەیەنین

کوردستان

17/07/2018‌ 1556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان هەڵوێستی خۆیان لەسەر كۆی جومگە سیاسییەكانی ناوخۆی كوردستان بە هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانیشەوە رادەگەیەنن.

ئەنجومەنی سەركردایەتی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان ئامانجی سیاسییانە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەپێی (نەخشەرێگای یەكێتی) گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبێت تا دەگات بە رێككەوتنێكی هاوسەنگ و پێویست بۆ دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە دوا ئەنجامی گفتوگۆكانیش دەخرێنەوە بەردەم سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی تا پەسەند بكرێن لە كۆنگرەی چوارەم".

راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی هەروەها دەڵێت، "لەم هەفتەیەدا شاندێكی یەكێتی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان درێژە پێدەدات".
ه.م