دەستی بەرپرسانی حیزبی لەوەزارەتەكان دووردەخاتەوە
حكومەتی عێراق لەژێر فشاردا چاكسازی لەدامەزراوەكانی دەكات

عیراق

18/07/2018‌ 956 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی عێراقی لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا چاكسازی لەدامەزراوەكانی دەكات‌و دەستی بەرپرسانی حیزبی لەوەزارەكان دووردەخاتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی عەریبی جەدید، كە سودی لەچەند سەرچاوەیەكی ناو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەرگرتووە، دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لەناوچەكانی باشوورو ناوەڕاست‌و بەغدای پایتەختیش خۆپیشاندان ئەنجامدرا، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە، چاكسازی لەدامەزراوەكانی بكات.

هەر بەپێی راپۆرتەكە چاكسازییەكە بەشێوەیەك دەبێت، كە دەستی بەرپرسانی حیزبی وەزارەتەكان دووردەخرێنەوە، كە باوەڕوایە ئەو دەستانە بوونەتە هۆی رێگری لەچاكسازی‌و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیانی عێراق.

چەند رۆژێكە لەناوچەكانی عێراق خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت، خۆپیشاندانەكانیش پەیوەندی بەنەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی، بەتایبەتی كارەباو ئاو هەیە، كە خۆپیشاندانەكان گرژی زۆری لێكەوتووەتەوە.

راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە حكومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەو كەسانەش سزا بدات، كە لەكارەكانیان كەمتەرخەمییان كردووەو رووبەڕووی دادگاییان بكاتەوە.

هـ ـ ح