چالاكوانێكی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لەپێنجوێن تیرۆر دەكرێت

کوردستان

18/07/2018‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیقبال مورادی، چالاكوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن تیرۆركرا و تەرمەكەی دۆزرایەوە.

ئاژانسی رۆژنیوز ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردەوە، كە تەرمی ئیقبال مورادی لەسنووری شارۆچكەی پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.

ئیقبال مورادی، چالاكوانی سیاسی و ئەندامی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام بەهۆی فشارەكانی دەسەڵاتداری ئێرانەوە، ماوەی چەند ساڵێكە نیشتەجێی شارۆچكەی پێنجوێنە.

ناوبراو باوكی زانیاری مورادی‌و مامی لوقمانی مورادییە، كە دوو گیراوی سیاسی كوردن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و سزای سێدارە دراون.

هـ ـ ح