کەجەدە: شۆڕشی ڕۆژئاوای کورستان هیوای گەلانە

کوردستان

18/07/2018‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات-کەجەدە، بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی شۆڕسی ڕۆژئاواوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا، هیوای گەلانە.

سبەینێ، ١٩ی تەموز شەشەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانە، شۆڕشێک لە ماوەیەکی کەم دا بە جیهاندا تێپەری و بڵاوبوویەوە، بەو بۆنەیەوە کەجەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


کەجەدە شەشەمین ساڵیادی شۆڕسی ڕۆژئاوای پیرۆزکردووە و ڕایگەیاندوە: شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە پێشەنگایەتیی ژنان پێکهات، لە ماوەی شەش ساڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتیی لە کۆمەڵگادا پێکهێناوە، بەهۆی ئەو شۆڕشەوە بەهای نوێ لە کۆمەڵگادا هاتوونەتە ئاراوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلانە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: شۆڕشی ڕۆژئاوا لە کوردستان و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بوو بە مۆدێلێکی دامەزرێنەر و شەپۆلێک بۆ شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی، بۆیەش هێزە داگیرکەرەکان وەک مەترسی و هەڕەشە بۆسەر خۆیان بینییان.


کەجەدە ئاماژەی بەوەش کردووە: شەشەمین ساڵیادی شۆڕشەکە لە گەلی وڵاتپارێزمان و ئەو خەڵکەی شۆڕشەکەیان پێکهێنا، لە شەڕڤانە ئینتەرناشناڵەکان و هەموو هێزە دیموکراتە نێودەوڵەتییەکان پیرۆزدەکەین، هەروەها یادی هەموو ئەو جەنگاوەرانە دەکەینەوە کە لەو شۆڕشەدا شەهیدبوون.
هـ ـ ر