یەكەم لێدوانی سەرۆكی ریاڵ مەدرید دوای رۆشتنی رۆناڵدۆ

وەرزش

19/07/2018‌ 686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید، لەدوای رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەكەی، یەكەم لێدوانی لەسەر ئەو پرسە دا.

فلۆرنتینۆ پێرێز لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بەرۆشتنی یاریزانێك، یان چەند یاریزانێك، هیچ لەسیاسەتی یانەی ریاڵ مەدرید ناگۆڕێت.

سەرۆكی ریاڵ مەدرید راشیگەیاند، سیاسەتی یانەی ریاڵ مەدرید، كێبڕكێكردنە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو خولەكانی تریش، كە ئەمساڵیش لەسەر ئەوە بەردەوامدەبین.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوەی رابردوو ریزی یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو یانەی یۆڤانتۆس جێهێشت، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح