دوای رۆناڵدۆ پەیوەندی بەیۆڤانتۆسەوە دەكات

وەرزش

19/07/2018‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "ئێكسپرس"ی بەریتانی، هەواڵی پەیوەندیكردنی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی بەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بڵاوكردەوە.

زەینەدین زەیدان، كە لەكۆتایی وەرزی یاریكردنی ئەمساڵ دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید بوو، وەك رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە لەیانەی یۆڤانتۆس پۆستێكی هونەری وەربگرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، كە پێشبینیدەكرێت، زەیدان پۆستی بەرێوەبەری هونەری یانەی یۆڤانتۆس وەربگرێت‌و لەم هاوینەش پەیوەندی بەیانەكەوە دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك پێش ئێستا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆسەوە كرد، كە پێشتر هەردووكیان لەیانەی ریاڵ مەدرید راهێنەرو یاریزان بوون.

هـ ـ ح