توركیا لەبارەی فەتحوڵڵا گوڵەن هۆشداری توند دەداتە ئەمریكا

جیهان

19/07/2018‌ 1068 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حامی ئاكسۆی وتەبێژی وەزارەتی درەوەی توركیا لەبارەی رادەستكردنی فەتحوڵڵا گوڵەنی سەرۆكی بزووتنەوەی خزمەت هۆشداریدایە ئەمریكا.

حامی ئاكسۆی، سەبارەت بەكۆبوونەوەكەی 13ی تەمووزی گرووپی كاری هاوبەشی توركیا-ئەمریكا رایگەیاند "لەكۆبوونەوەكەدا بەتایبەتی جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە، كە پێویستە ئەمریكا ئیدی لەبارەی فەتحوڵڵا گوڵەن دەستی دەستیمان پێنەكات".

ئاكسۆی ئەوەی وەبیرهێنایەوە، كە یەكەم كۆبوونەوەی گرووپی كار لەنێوان توركیا و ئەمریكادا پێكهێنراوە لە 13ی تەمووزدا لەئەنقەرە ئەنجامدرا و تێیدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوە لەبارەی بابەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی گوڵەن و بەتایبەتی رادەستكردنەوەی، دۆسیەی جێگری پێشووی بەڕێوەبەری گشتی هەڵكبانك، هاكان ئاتیلا، هاریكاری لەبواری داددا لەنێوان هەردوو وڵات و ئەو هاووڵاتییە ئەمریكییانەی لە توركیا دەستبەسەرن.

حامی ئاكسۆی هەروەها رایگەیاند "لەكۆبوونەوەكەدا بەتایبەتی جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە، كە پێویستە ئەمریكا ئیدی لەبارەی گوڵەن دەستی دەستیمان پێنەكات".

هـ ـ ح