سبەینێ مەدرید یاریزانیکی نوێ بە میدیاکان دەناسێنێت

وەرزش

19/07/2018‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سبەى یانەى ریاڵ مەدرید ڤینیسیۆس جۆنیۆرى بەڕازیلى بە هاندەران و راگەیاندنەکان دەناسێنێت.

ماڵپەری فەرمى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە راگەیەندراوێکى فەرمیدا رایگەیاندووە "سبەى هەینى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە هاندەران و راگەیاندنەکان دەناسێنێت".

ڤینیسیۆسى ٢٠ ساڵ، لە یانەى فلامینگۆى پێشەنگى ریزبەندى خولى بەڕازیلیەوە پەیوەندى بە یانەى شاهانەوە کرد و لەم وەرزەدا ١٠ گۆڵى تۆمارکردووە.

ریاڵ مەدرید لە ئایارى رابردوودا گرێبەستەکەى ڤینیسیۆسى راگەیاندبو "کە بڕەکەى ٤٥ ملیۆن یۆرۆیە و لە ئێستاشدا یاریزانە بەڕازیلیەکە مەشق و راهێنانەکانى لە ژێر دەستى جولێن لۆپیتیگى راهێنەرى نوێى یانە مەدریدیەکەدا دەستپێکردووە".

هـ ـ ر