شارپرێس:
لیستی گرانترین ئه‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 21 ساڵییه‌وه‌یه بڵاوكرایه‌وه، كیلیان مپاپی فه‌ره‌نسیش بووه گرانترین یاریزانی گه‌نج.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سۆكرێكس 20، كیلیان مپاپی فه‌ره‌نسی به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له‌مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، ئێستا بوه‌ته گرانترین یاریزانی گه‌نج، كه نرخه‌كه‌ی 192.3 ملیۆن یۆرۆیه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ره، به‌راورد به پێش مۆندیال‌و ئێستا، نرخی مپاپی 61.7 ملیۆن یۆرۆ زیادیكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته، ماركۆس ڕاشفۆرد دووه‌م گرانترین یاریزانی گه‌نجی جیهانه كه نرخه‌كه‌ی 89.2 ملیۆن یۆرۆیه.
ڕ . ج