پۆلیسی سلێمانی: لەكاتی مەلەكرندا سێ‌ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

کوردستان

20/07/2018‌ 1125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەبەشی سەروەی دەریاچەی دوكان و لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بەقەزای چوارتا، سێ‌ هاوڵاتی لەكاتی مەلەكردندا خنكان.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لەكاتی مەلەكرندا دایك و كچێك بەناوەكانی ( ش ، م ، ع لەدایكبووی 1970 و ك ، أ ، س ) لەدایكبووی 1992 ) كە دانیشتوی قەزای دوكانن و بەخێزانی بۆ مەلەكردن ڕویان لەناوچەیەكردبو خنكان .

هەروەها دەڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكانیان دەرهێنرانەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كران.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خشتووەتەڕوو، هەرئەمڕۆو لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بەقەزای چوارتا هاوڵاتی ( ش ، م ، س ) لەدایكبوی 1992 لەكاتی مەلەكرندا خنكا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكەی دەرهێنرایەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.

رونیشیكردووەتەوە، لەئێستادا لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی چوارتاوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.
ه.م