د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی
زایینیه‌وه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌می شانشینی سعودیه محمد كوڕی عبد الوهابی گرته
خۆی و له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌وڵه‌تێكی تۆكمه‌یان دامه‌زراند، بنه‌ماڵه‌ی سعود
كاروباری سیاسی و سه‌ربازی و ئاسایشیان كه‌وته ده‌ست، و زانا ئایینیه‌كانی وه‌هابی
و مناڵه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر كاروباری ئایینی و یاسا و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
گرت. ئه‌م گرێبه‌سته چه‌ندین ساڵی خایاند، تیایدا شانشین سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی
خۆی وه‌ك وته‌بێژی سونه و به‌رگری كار له شه‌ریعه‌ت و دین وێنا بكات، له ژێر میتۆدێكی
ئایینی گرێ‌دراو به سه‌له‌فی ساڵح و هێرش كردنه سه‌ر هه‌ر داهێنانێك و زیاده‌یه‌ك،
له‌مه‌ش سوودی له هه‌ندی رووداوی ناوچه‌كه وه‌رگرت، له‌سه‌ری هه‌موشیانه‌وه
شۆرشی ئێران.
له‌گه‌ڵ هاتنی محمد كوڕی سه‌لمان
بۆ سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی و نزیك بوونه‌وه‌ی له وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات، سعودیه
چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به ئاراسته‌ی گۆڕانكاریدا هاویشت، ئه‌مه‌ش به ده‌رچوون
له ده‌قه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت داواكاریه‌كانی بۆ چاوخشاندنه‌وه له
په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئایینی.
لێدوانه‌كانی محمدی كوری سه‌لمان
و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی، كه تیایدا ده‌یه‌وێت وه‌ك پاڵه‌وانێكی هاوچه‌رخ بناسرێت،
ئه‌مه‌ش بۆ رازی كردنی كۆشكی سپی و سه‌رداره‌كانی رۆژائاوا، و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ وه‌رگرتنی
ده‌سه‌ڵات، به‌وه لێكده‌درێته‌وه، كه هه‌وڵێكه بۆ شكاندنی ئه‌و گرێبه‌سته
مێژووییه له نێوان بنه‌ماڵه‌ی سعود و دامه‌زراوه‌ی وه‌هابیه‌ت، ئایا كاتی ئه‌وه
هاتوه ئه‌م گرێبه‌سته هه‌ڵوه‌شێته‌وه، یاخود هێزی هه‌ردوو لایان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا
به نه‌رمی ده‌ڕوات.
دیاره شۆرشی ئایینی له ئێران
1979، یه‌كه‌مجار ترسی خسته دڵی سعودیه، و پێویستیان به پرۆژه‌یه‌كی سونی هه‌بوو
بۆ وه‌ستاندنی چاوچنۆكیه‌كانی نوێی ئێران، به شێوه‌یه‌كی خێراش ده‌ستكرا به
ناردن و بڵاكردنه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌ت بۆ وڵاتانی جیهان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مه‌ترسی
ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه خوینڕێژه‌كانیان لێ هاته به‌رهه‌م،
و خوێنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایان وه‌ك یه‌كتر حه‌ڵاڵ ده‌كرد، به‌ڵام كوڕانی بنه‌ماڵه‌ی
سعود له‌م رێگایه زیاتر هیچی تریان به ده‌سته‌وه نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ ببینن.
بۆیه ده‌بینرێ سه‌ره‌تا شا عبد العزیز دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سعودیه‌ی نوێ
(1902-1953) ویستی ده‌سه‌ڵات قۆرخ بكات، و له‌گه‌ل شه‌ریكه‌كانیدا له رۆژئاوا كار
بكات و جیهانی ئیسلامی‌یش دانی پێدا بنێت، به‌ڵام كاریگه‌ری وه‌هابیه‌ت له‌و كاته‌دا
به‌هێز بوو، مایه‌ی دڵه راوكێش بوو بۆ پاشا، بۆیه هه‌وڵیدا چاكسازی ئیسلامی ئه‌نجام
بدات و وه‌هابیه‌ت لاواز و میانڕه‌و بكات..
هه‌رچی وه‌هابیه‌كانیش بوو، ده‌یانویست
ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری و ده‌سكه‌وته‌كانیان بپارێزن، له‌و پێناوه‌شدا هه‌ندێ كات
له چوارچێوه‌ی مه‌نهه‌جی خۆیان ده‌رچوون، له‌گه‌ل زربه‌ی گۆرانكاریه‌كاندا ته‌نازولی
هزرییان كردوه بۆ رازی كردنی به‌رانبه‌ره‌كانیان، بۆ نمونه رێگایان داوه
ناموسڵمان له خاكی سعودیه نیشته‌جێ بن، رێگایان به فێربوون و سیسته‌می نوێی
ئیداری داوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ستراتیجیه‌ته‌یه كه تاوه‌كو ئێستا له ده‌سه‌ڵات
هێشتونیه‌وه.
له 11ی ئه‌یلولی 2001، سعودیه
خۆی له تێكه‌وتنێكی گه‌وره‌دا بینیه‌وه، پاش تێوه‌گلانی ئوسامه‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌كی
تری سعودی له ته‌قینه‌وه‌كانی نیویۆرك، و وای لێ كرد بڕیاری پچراندنی په‌یوه‌ندی
بدات له‌گه‌ڵ ئه‌و جوڵانه‌وه جیهادیانه‌ی كه هاوكاری ده‌كردن جا له ئه‌فغانستان
بێت یان شوێنی تر، پاشان رێگایدا ره‌خنه له وه‌هابیه‌ت بگیرێ، رێگه‌ی به ده‌ستپێكردنی
گفتوگۆ له نێوان ئاینه‌كان دا‌و، هه‌ستا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی
ئایینی و دانانی رێكاری تر.
لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایان بواری
مێژووی سیاسی سعودیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بنه‌ماڵه‌ی سعود وه‌هابیه‌ت بۆ
به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی و ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنن، واته هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به پێی پێویستیه. ده‌بینرێ له ماوه‌ی ساڵانی په‌نجا و حه‌فتاكان
و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت، سعودیه له‌سه‌ری پێوست بوو به خێرایی خۆی رێكبخاته‌وه له
ژێر فه‌رمانڕه‌وایی سعود پاشان فه‌یسه‌ڵی كوڕی عبد العزیز، به‌وه‌ی بنه‌مای كۆنی
ده‌وڵه‌ت مردبوو، وه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان بنیاد نرابوو بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاك و
زه‌ویدا به شیوه‌یه‌كی راسته‌قینه، و بۆ رازی كردنی دانیشتوانه جۆراوجۆره‌كان و
زیادبوونی ژماره‌یان به‌به‌رده‌وامی و دروستكردنی سه‌رچاوه‌ی شه‌رعی نوێ و كۆكردنه‌وه‌ی
داواكاریه‌كان بۆ سیسته‌مه‌كانی عروبه.
ئه‌م رێسایه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێ
پێویستی به داپۆشینێكی ئایینی هه‌بو، ئه‌مه‌ش وه‌هابیه‌كان بۆیان كردن، له‌گه‌ڵ
بوونی راوبۆچونی جیاواز له نێوانیان ده‌رباره‌ی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و مه‌ترسی
بۆسه‌ر پیاوانی ئایینی‌و له‌وانه ناردنی كچ بۆ قوتابخانه و سینه‌ما، له‌لایه‌كی
تره‌وه وه‌هابیه‌كان سوودیان له ململانێی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌و نه‌ته‌وه‌ییه
عه‌ره‌به‌كان بینی كه له‌سه‌ر ئیمتازاتی نه‌وت هه‌یان بوو، له‌و كاته‌دا وه‌هابیه‌كان
دامه‌زراوه‌كانیان نوێ كرده‌وه‌و قوتابخانه‌و زانكۆیان دامه‌زراند، به‌مهش به
شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌هێز بوون.
له گرنگترین ئه‌و پشتگیریانه‌ی
كه وه‌هابیه‌كان ده‌ریان بڕی بۆ بنه‌ماڵه‌ی سعود دژی دوژمنه‌كانیان له ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌دا، له‌وانه (خومه‌ینی سه‌دام حوسێن، ئیخوان مسلمین)، سه‌ره‌رای راگه‌یاندنی
فه‌توایه‌ك كه هاوته‌ریب و گونجاو بوو له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی سیسته‌می حوكمرانی، ئه‌ویش
رێگه پێدانی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ ناو سعودیه له ساڵی 1990، كه
پێش ئه‌وه به كوفر له قه‌له‌م ده‌درا..
ئێستا محمد ی كوری سه‌لمان، ده‌یه‌وێ
مێزه‌كه به‌سه‌ر هه‌مواندا هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و بۆچونانه‌ی كه
ده‌رباره‌ی دامه‌زراوه‌ی ئایینی هه‌یه‌تی و ئه‌و پشتگیریه پۆڵاینانه‌ی كه ده‌رباره‌ی
بریاره‌كانی هه‌یه، و چه‌ندین فه‌توای نوێ ده‌رچوو كه پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كانی
پێشوه، وه‌ك لێخوڕینی ئوتۆمبیل له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌و ئاماده‌بونیان له یاریه وه‌رزشیه‌كان،
كردنه‌وه‌ی خولی سینه‌ماو شه‌رعاندنی هه‌ندێ جۆری مۆسیقا، ئه‌مه‌و به پێچه‌وانه‌ی
هه‌ندێ كێشه‌ی لاوه‌كی تر كه جێگای ڕاڕایی رۆژئاوایه له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی
تر.
بێ گومان 11ی ئه‌یلولی 2001، كه‌لێنێكی
گه‌وره‌ی له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی ئایینی دروست كرد، و ئه‌وانه‌ی
كاروباری سعودیه‌یان به ده‌سته‌وه بوو له ئاستیی جیهاندا ده‌یانویست ئه‌ستۆ
پاكی خۆیان بسه‌لمێنن. له‌و كارانه‌ی بۆ ره‌وانه‌وه‌ی گومانه‌كان ئه‌نجامیاندا، ئه‌وه‌بوو
شانشین هه‌لسا به دامه‌زراندنی ناوه‌ندی جیهانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و
نزیكه‌ی 110 ملێۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كرد، ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی
تر له‌ناو سعودیه و ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له ڤیه‌ننا بۆ گفتوگۆی نێوان ئایینه‌كان
به‌ناوی شا عبد العزیز الـ سعود، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و
دووباره‌ی له میتۆده‌كان له خۆ ده‌گرت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمان بوو،
له كاتی پێشكه‌ش كردنی وتارێكدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 21ی ئایاری 2017 له
لوتكه‌ی ریاز، جه‌ختكردن بوو له‌سه‌ر " سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هزره توندره‌وه‌كان
و ره‌قه‌ڵه‌كان كه تیرۆر ده‌جوڵێنێ"، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون جگه له شا سه‌لمان
و كوڕه‌كه‌ی، " هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلامی" ییش، به بزه‌ی
لێوه‌وه پێشوازییان له‌و قسه‌یه كرد.
دیاره لێكۆڵه‌ڕان له مێژووی
سیاسی سعودیه، ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه، كاره‌كانی كوڕی شا سه‌لمان بۆ گۆڕانكاری
كاری زۆر نین وه‌ك هه‌ندێ گومان ده‌به‌ن، كاتێ بوه شازاده، بینی ده‌سه‌ڵات و
دامه‌زراوه‌ی ئاینی هه‌ڵوه‌شاون، له‌سه‌ری هه‌موویانه‌وه به ته‌مه‌نه‌كان و
كوڕانی دامه‌زراوه‌ی ئایینی كه له رێی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رچوونه‌و داوای چاكسازی
ئایینی ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش خراوه‌نه‌ته زیندانه‌وه.
وه‌ك ئاشكرایه، له چه‌ند ده‌یه‌ی
رابردوودا، ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی ئایینی رووبه‌رووی یه‌كتری نه‌بونه‌ته‌وه،
به پێچه‌وانه‌وه دامه‌زراوه‌ی وه‌هابیه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوه له رێكخستنه‌وه‌ی
خۆی و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌كاتی كێشه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان
زۆر باش بن، و هه‌روه‌ها پارێزگاری له بوونی خۆیشی كردوه سه‌ره‌رای ئه‌و فشارانه‌ی
كه له‌م دواییه‌دا له‌سه‌ریان بوه.
له به‌رانبه‌ردا، ئه‌گه‌ر
محمدی كوڕی شا سه‌لمان بیه‌وێ ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، پێویسته یه‌كه‌مجار
ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بدۆزێته‌وه، جگه له رازی بوون و له ئامێزگرتنێكی
جه‌ماوه‌ری، واته ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌ی ئایینی ده‌سته‌به‌ری ده‌كات. یاخود
هێز به‌كاردێنێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری زانا وه‌هابیه‌كان، ئه‌مه‌ش یان به
خستنه زیندان یان كوشتن یان ته‌سك كردنه‌وه‌ی فه‌زاكه‌یان ئه‌ویش به پاڵپشتی
كردنی رۆژئاوا. دامه‌زراوه‌ی ئاینیش ئه‌و په‌ڕی نه‌رمی و لێزانی سیاسی به‌كارده‌هێنێ
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل دۆخی نوێ‌دا بگونجێ، هیواشی ئه‌وه‌یه سیناریۆی شۆرشی ئێران
دووباره بێته‌وه یاخود جه‌نگێكی نوێی كه‌نداو، له‌و كاتانه‌دا ده‌سه‌ڵات پێویستی
پێیان ده‌بێته‌وه‌و ده‌سكه‌وتی تر به ده‌ست ئه‌هێنن..