ئەگەر خۆر بوونی نەمێنیت ئایا زەوی چی بەسەر دێت؟

جیهان

31/07/2018‌ 2228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر خۆر بوونی نەمێنێت، كە لەڕاستیدا ئەمە بارێكی مەحاڵە روِودانی، زەوی بەگەرمی دەمێنێتەوە بۆ چەندەها ملیۆن ساڵی دیكە بە بەرارد بەو بۆشاییەی، كە بەدەوریدا بونی هەیە، بەڵام دانیشتوانی زەوی لەوانەیە زووتر هەست بەسەرما بكەن.

دەیڤد ستیڤنسن پڕۆفیسۆری زانستی گەردوونناسی لەدامەزراوەیەكی تەكنەلۆجیا لەكالیفۆرنیا روونیكردەوە، لەماوەی هەفتەیەكدا پلەی گەرمی ئاسایی ڕووی زەوی دەبێت بە ٠ پلەی فەهرەنهایت‌و لەساڵێكدا دەبێت بە _١٠٠ پلەی سەدی، چینی سەرەوەی زەریاكان دەیبەستێت، بەڵام پێشبینییەكە بوونی هەیە، كە چینی بەستوی زەریاكان ناهێڵن ئاوەكە بەتەواوی بیبەستێت و بۆ ماوەی هەزاران ساڵ بەو جۆرە دەمێنێتەوە، دوای ملیۆنێك ساڵ پلەی گەرمی هەسارەكەمان دەگاتە -٤٠٠ پلەی سەدی‌و ئەو تیشكەی، كە لەكرۆكی زەوییەوە دەر دەچێت لەو كاتەدا یەكسانە بەو تیشكەی زەوی دەینێرێت بۆ بۆشایی، یاخود دەرەوەی زەوی.

سەرەڕای نەمانی خۆر هەندێك لەگیانلەبەرە وردەكان لەسەر زەوی ڕزگەریان دەبێت‌و لەناوناچن، بەڵام زۆربەی زیندەوەرەكانی دیكەی سەر زەوی لەكاتی نەمانی خۆردا تەنیا بۆ ماوەیەكی كەم خۆشی دەبینن لەمانەوەیان لەسەر زەوی، چونكە كە خۆر نەما ڕۆشتنە پێكهاتن یەكسەر نامێنیت‌و ڕووەكاكان لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا دەمرن، كە ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی زۆربەی ئاژەڵە ڕووەك خۆرەكان لە دوای نەمانی زۆربەی ڕووەكەكان و ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی ئاژەڵە گۆشت خۆرەكان و پاشماوەكانیان بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە، بەڵام دوای بەهۆی سەرماوە لەناو دەچن‌و درەختە گەورەكانیش لەوانەیە بۆ ماوەی چەند دەیەیەك بژین ئەمەش بەهۆی خاوی میێتابولیزم، كە خۆراكی دارەكەیە و لەگەڵ ئەو گەنجینە گەورەیەی شەكر، كە بوونی هەیە لە دارەكەدا.

مرۆڤەكان كۆماڵێك ڕێگەیان لەبەردەمدا هەیە بۆ مانەوەی لەسەر زەوی، یەكێك لەوانە ژیان لەقووڵایی زەریاكاندا، یاخود لەقووڵترین بەشی زەوی و پرۆفیسۆر ئیریك دەڵێت: "مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەیەكی دورودرێژ لەسەر ژیان بەردەوام بێت".

وەرگێڕان: جوانە عەزیز