شارپرێس:
جیرن یەڵماز كچە قوتابییەكی تەمەن 21 ساڵی توركە، بەخواردنی گۆشتی برژاو، یاساكانی سروشتی شكاندووە.
ئەو كچە، كە كێشێكی كەمو جەستەیەكی رێكی هەیە، حەوت كیلۆ گۆشتی برژاو، كە 255 شیش گۆشت دەكات، لەماوەی 23 دەقەدا دەخوات.
ئەو كچە لەچێشتخانەیەكی ئەنتالیا، ئەو بڕە گۆشتەی خواردووە، كە سەرەتا ترسی ئەوەی هەبووە، بەهۆی ئەو خواردنەوە گەدەی بتەقێت، بەڵام دواتر ئەو ترسەشی نەماوە.
یەڵماز بۆ شكاندنی ژمارەی پێوانەیی ئەو كارەی كردووەو دەیەوێت ناوی بچێتە ناو كێتبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییە جیهانییەكان.
هـ ـ ح