چەند رێگایەك بۆ ئەوانەی جیابوونەتەوە بۆ بەستی ژوانێكی سەركەوتوو

هەمەڕەنگ

04/08/2018‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو رێگایانەی گرنگە ، كە پێویستە بیزانیت دەربارەی ژوانبەستن وەك دایكێكی تەنیا، ئەوەش لە دۆزینەوەی كات بۆ سێكس، هەروەها چۆنییەتی تێگەیاندنی بەرانبەرەكەت، كە خاوەنی منداڵی.

نوسەرێك بەناوی جوانە لەكتێبەكەیدا هەشت ڕێگە نیشان دەدات‌و دەڵێت: ژوان بەستن خۆی كارێكی قورسە، بەڵام بۆ دایك‌و باوكێكی تەنیا زۆر لەوە قورسترە وەك خەوێكی ناخۆش وایە، چونكە خاوەنی منداڵیشیت لەهەمان كاتدا.

خۆتت خۆشبوێت
دایك‌و باوكێكی تەنیا بیت ناخۆشە، بەڵام مەبە بە كەسێك خۆی ناشوات، چونكە كەسێك نییە تا بۆنی بكات، خۆت گوڵ بۆ خۆت بكڕە، بچۆ بۆ سینەما ، كتێب بخوێنەرەوە، چاوەڕێی كەسێكی تر مەبە تا بێت و دڵخۆشت بكات.

لەكاتێكدا ئەوەش ڕاستە، كە لەوانەیە كەسێك ببینیت چاوەڕێی ناكەیت، بەڵام ئەگەر لەسەر قەنەفەكەی ماڵەوە دابنیشیت‌و تەنیا بخۆیت و بەس، ئەوا هەرگیز ئەو دەرفەتەت نابێت، ڕاستە هیلاكیت، بەڵام هەمیشە تۆهیلاكنیت، ئەگەر تۆ بەڕاستی دەتەوێت كەسێك بدۆزیتەوە ئەوا ماڵەكە بەجێبهێڵەو وەرە دەرەوە.

پێی بڵێم یان نا؟
منداڵ نهێنییە پیسەكەی تۆ نییە تا بیشاریتەوە، ڕاستگۆ بە، باشترە زووتر بزانێت، كە كەسێك نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ دایك و باوكێكی تەنیا هەبێت وەك لەوەی دواتر لەنیوەی ڕێگەدا لێك جیابوونەوە ڕوبدات. 

گەمژە مەبە
مەچۆ بۆ ژوان ‌و چیرۆك دەربارەی منداڵەكانت باس بكەیت، هیچ شتێك لەوە بێزاركەر تر نییە، كە بەردەوام باسی منداڵەكانت بكەیت بە تایبەتی لەیەكەم ژوانتدا، چونكە ئەوە وەك باس كردنی هاوسەری پێشوت وایە.

تەنیا بیت خۆشە، بۆیە ئەو خۆشیانەی دەتەوێت هەوڵ بدە بە دەستی بهێنیت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر.

منداڵەكانم تۆیان خۆشدەوێت
ئایا وایە؟ مەگەر تۆ خۆت زۆر دڵنیا بیت، كە ئەم كەسە ترسناكە، بۆیە سەر لە مناڵەكانیش تێكمەدە، كارێك مەكە منداڵەكانت بەیانیان لە خەو هەڵدەستن دەم و چاوی سەرخۆشێكی بێگانە بببینن لە ماڵەكەتدا، چونكە ئەوە ماڵی ئەوانیشە.

ئەمە مانای ئەوە نییە كە هەموو دەرفەتەكان لە دەست خۆت بدەیت، بەڵكو هەوڵبدە پێشئەوەی منداڵەكەت لەخەو هەڵبستێت و بێت نانی بەیانی بخوات با پیاوەكەت ڕۆشتبێت.

ئایا تۆ پەیوەندی لەگەڵ دایك‌و باوكێكی تەنیا دەبەستیت؟
ئەوان دەزانن، كە كاتی تۆ دیاری كراوە و سنوری هەیە، بەڵام ئەوانیش كاتی خۆیان دیاری كراوە، هەروەها لەوانەیە منداڵەكانی ئەوان بێزاركەر بن، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی تۆش دایكیت یان باوك پێویست ناكات منداڵەكانی كەسانی ترت خۆشبوێت ئۆتۆماتیكی، زیاتر بە منداڵەكانی خۆتەوە خەریك بە، كاتی ڕۆمانسی زیاتر بۆ خۆت تەرخان بكە ، دوبارە خۆت بناسەرەوە و گرنگی بە خۆت بدەرەوە ئەمەش وادەكات ئەوانەی منداڵیان نییە سەرنجیان بێتە سەر تۆ.

ڕاستی خواز بە
هەروەك ژیان، ژوان بەستنیش ئاسانتر بوو كاتێك، كە منداڵت نەبوو، خۆویستانەیی ئەوانە شتێك بون لەڕابردوودا ، وەك كەسانێك مەكە وا خۆت دەر بخەیت، كە زۆرت حەز لە گەشت كردنە لە كاتێكدا هیچ كاتت نییە و ناتوانیت.

كاتت تەرخان بكە بۆ سێكس
وا خۆت دەرمەخە، كە تۆ هیچ هەستت نییە، تۆ ڕاستە تەنیایت، بەڵام خۆ نەمردویت، سێكس تاكە خۆشی ژیانە، كە لە بەردەستدا ماوە، بۆیە ئەگەر كەسێك هەبوو لە دەست خۆتی مەدە، ژیان بەبێ ئامانج ژیانێكی تەنیایە.

جەستەت دوبارە باوەڕی بەخۆی دەبێتەوە، لە كەسێكی سەڕقاڵ و بێزارەوە دەتكاتەوە خانمێكی زۆر جوان.

كەسێكی  بێچاوڕوو بە
لەوانەیە بە هۆی ئەوەی، كە هەمیشە سەڕقاڵیت كەسانی دەوروبەرت تۆیان بیرچوبێتەوە، كە كەسێكی سێكسیت، تەنانەت بەدایكێكی هیلاك دەتبینن، كارێك بكە كە هاوڕێكانت و خێزانەكەت هەست بكەن تۆ دووبارە ئامادەیت تاكو ژوان ببەستیتەوە، چونە ناو كۆمپانیایەك كە كەسانی سینگڵیان تێدایە زۆر باشە، بەڵام خۆت تووشی پەیوەندیەكی مامناوەند مەكە ، یان خراپتر . تەنیا بیت باشترێكە لەوەی كە هیچ كاریگەر نەبیت. 

وەرگێڕان: ساری حەكیم