عێراق حكومەتێكی نوێ‌ بەخۆیەوە دەبینێت؟
چەند ناوێك بۆ وەرگرتنی پۆستە سیادییەكان گفتوگۆیان لەسەر كراوە

عیراق

09/08/2018‌ 1671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
كۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەهەشتی ئەم مانگە لەئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان‌و بەبێ‌ بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی تەواو بوو، ئەمە ئەو پرسیارە دەهێنێتە پێشەوە، كە ئایا عێراق حكومەتێكی نوێ‌ بەخۆیەوە دەبینێت.

لەدوای ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان، لەپارێزگای ئەنبار و بەغدای پایتەخت‌و كەركوك گومانی ساختەكاری هەیە، لەگەڵ ئەوەش كۆمیسیۆن بڕیاریدا جیاكردنەوەی دەنگەكان بوەستێنیت بەهۆی باری ئەمنی لەبەغداو سووتانی بەشێك لەدەنگەكانی شارەكە.

لەیس جەبر حەمزە، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان، كە لەچەند كەسێكی دیاریكراو پێكهاتوون  ،  جیاكرەندەوەی دەنگەكانیان ڕاگرت لەو ناوچانە، ئەمەش دوای كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە، كە بووە هۆی زیانگەیاندن بەئامێر و دەنگەكانی هاوڵاتیان.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو، لەدوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك لەبوونی ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكە، كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەنگەكان ئەژماركرابوون، پەرلەمانی عێراق لە مانگی ٦ دا بڕیاری جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیدا. 

هەروەها پەرلەمانی عێراق نۆ ئەندامەكەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی دوورخستنەوەو لەجێگەیان نۆ دادوەری دانا، كە ئەو كەسانە ئەركیان جیاكردەوەی دەنگەكان بوو بەبێ بەكارهێنانی ئامێرو بەشێوەی دەستی.

ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێك ئاشكرایكرد، چەند دیكۆمینتێكیان لەژێر دەستدایە ، كە گومان لە ئامێری دەنگەكان دەكەن، واتا ٣ ڕۆژ پێش كاتی هەڵبژاردنەكان ئەو هۆشدارییە لەبارەی ئامێرە لەلیكترۆنییەكان دراوە بەكۆمسیۆن، بەڵام گوێی لێنەگیراوە.

ئەو ئامێرانەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەژماركرد، لەكۆمپانیای سیستمز لەوڵاتی كۆریای باشوورەوە هێنراون، بەڵام گومانی زۆر لەسەر ئامێرەكان هەبوو، كە گوایە دەستكاری كراوەو بەو هۆیەشەوە ساختەكاری لەئەنجامی هەڵبژاردن كراوە.

لەسەروو بەندی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان پارتە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆكانیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ بەردەوامی پێداوەو رێككەوتنی سەرەتایی كراوە، چونكە دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست، پێشبینی گۆڕانكاری گەورە لەئەنجامی هەڵبژادن ناكەن.

لەئێستا دا ٣ ناوی سەرەكی هەن وا دەردەكەوێت بۆ پۆستی حوكمەتی نوێ هەڵدەبژیرێن، كە لیستی نەسر جەختیكردووەتەوە، حەیدەر عەبادی كاندید دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتە نوێیەكە.

لیستەكە  جەختیشیكردووەتەوە، كە ئەوان دژی هەموو بابەتە تائیفییەكان دەوەستنەوە، لە پیناو عێراق و هەموو پێكهاتەكانی.

لەلایەكی تریشەوە، لیستی فەتح، كە لەلیستی گروپە چەكدارییەكانی حەشدی شەعبی شیعەكان پێكهاتووە، هیچ كەسێكیان دیارینەكردووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وەك كاندیدی خۆیان.

هاوكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی محەمەد سابیر-یان كاندید كردووە، كە ئەمەش لەسەر گفتوگۆكانی نێوان پارتە كوردییەكان دەوەستێتەوە و تا رێبكەون لەسەر ئەو كاندیدە، هەروەها گفتوگۆكانی نێوان شیعە و سووننەكان-یش كاریگەری لەسەر قبووڵكردنی ئەو كاندیدە دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ململانێ لەنێوان پارتە كوردییەكان دا  بۆ ئەم پۆستە، بەتایبەتی لەنێوان یەكێتی‌و پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوونی هەیە لەسەر هەڵبژاردنی محەمەد سابیر.

هەروەها لایەنە سووننییەكان چاویان لەكاندیدكردنی خەمیس خەنجەرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، ئەم گریمانیەش ئەگەری ڕوودانی كەمە بەهۆی دیدی شیعەكان لەبەرانبەر ئەو كاندیدە.

لەگەڵ ئەوەش هەریەكە لە خالد عبیدی،  ئوسامە نوجێفی و سەلیم جبووری كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان‌و لەسەر ئەو پرسەش رێكنەكەوتوون.

هـ ـ ح