هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەرێمی كوردستان ئەوروپا-یەكە لەناوچەكە

کوردستان

09/08/2018‌ 12024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان ئەوروپایەكە لەناوچەكە، بۆیە رۆژ بەرۆژ هەوڵی كرانەوە بەڕووی جیهاندا دەدات.

قسەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی وتارێك هات، كە لەمەراسیمێكی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لەشاری سلێمانی پێشكەشی كردو راشیگەیاند، بەهۆی ئەو كرانەوەی هەرێمی كوردستان، خواستی گەشتیاری بۆ ناوچەكانی زۆر بووە.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەكەرتی گەشتوگوزاری پارێزگاكەی كردو رایگەیاند، كە دەبێت كار بكەن بۆ ئەوەی بواری گەشتوگوزاری سلێمانی زیاتر گەشەی پێبدەن، بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر روو لەناوچەكە بكەن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە، كە بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی كاری زۆری كردووە بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری‌و لەو بوارەشدا جێپەنجەی دیارە، ئوەش بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران روو لەشارەكە دەكەن.

هـ ـ ح