كاریگەری جادوویی.. چەند رێگەیەك بۆ گرنگیدان بەپێست

هەمەڕەنگ

10/08/2018‌ 1412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرزی هاوین ئەو كاتەی ساڵە بۆ لەبەركردنی جلە كراوەو سروەدارەكانت، لەبەر ئەوە دەتەویت پێستت لەباشترین شێوە دەركەوێت، بەڵام گەرما، خۆرو هەوای وشك لەوەیە هۆكاربێت بۆ كێشەكانی پێستت. 

براندە بەناوبانگەكانی گرنگپێدەری پێست هەر تەنیا بێكەڵك نین، بەڵكو نرخیشیان گرانە هەندێك كات‌و چەند رێگەیەك هەیە بۆ ئەوەی پێستت بە باشی بهێڵیتەوە.

لێكخشاندن بەسۆدەی نانكردن 
بەسەرسوڕهێنەری، سۆدەی نانكردن دەتوانێت بەسود بێت نەك تەنیا لە چێشتخانە، بەڵكو لەبەردەم ئاوێنەشدا سودی هەیە.

هەویرێك دروستبكە، كە ٣ بەشی هەویر بێت‌و بەشێكی ئاو بێت.سیمات بە ئاوو سابوونە ئاساییەكات بشۆ دواتر بە نەرمی هەویرەكە بەسەر سیماتدا بسڕە.

هەموو سیمات، كە بە سۆدەكە بەرگگرتووە، هەروەها ئەم ڕێگەیە سودی بۆ پێستی هەستیاریش هەیە.

شیرینی و سوێری وای لێدەكات جوانبێت

كۆككراوەیەك لەخوێ‌و شەكر، هەنگوین و رۆنی گوێزی هندی بۆ هەویرێكی چڕ.ئەم پاككردنەوەیە بەم هەویرە دەتوانێت سودی هەبێت بۆ سیماش و جەستەش، یەكجار بۆ دوجار بەكاری بێنە لەهەفتەیەكدا بۆ توێكڵدانەوەی پێستت، ئەستوری و زیپكەو كونییلەكانی ناهێڵێت.

پێستە چەورەكەت ئەتوانیت قورسترین توخمی وەكو (خوێ‌و شەكر)ی بۆ بەكاربێنیت.

كەلوپەلی بییانی، زەییتی مارولا
زەیتی مارولا لە درەختی مارولا دەردەهێنرێت، كە دارێكی خۆماڵییە لەئەفریقای باشوور.

رۆنەكەی پڕە لە ترشەچەوری، كە پەسەندكراوە بۆ ئازاری وشكی وشكبونەوی پێست.

ڕۆنەكە بەخێرایی هەڵیدەمژێت، كە پێستت بە شێوەیەكی تەندروست جێدەهێڵێت، نەوەك چەورو بریقەداری.

ڤیتامین ئەی
پسپۆڕانی پێست هەڵبژاردنی كرێمی شەوانە پەسەنددەكەن، كە ڤیتامین ئەی لەخۆدەگرێت، پێشی دەوترێت رێتینۆڵ، كە دەتوانیت كرێمەكەت دەوڵەمەندكەیت بەڤیتامینی خۆت.

دوو قەترە لەئاوی گوڵاو یا زەیتی گێزەر بكەرە كرێمی شەوانەكەت، كە یارمەتیت دەدات پێستت بێ زیپكەو نیشانەی ڕاكێشراوی و لۆچی بێت.

هەروەها ئەم دوو ڕێگەیە دژی جێبرینە، بەتایبەتی جێبرینی زیپكە، بەڵام زۆر وریابە لەگەڵ بەكارهێنانی ئەو زەیتانە، كە ئەگەر دوگیان بیت و ئەو بەرهەمەكانی ڤیتامین ئەی بەكارمەهەێنە لەو ماوەی دوگییانییەكەتدا، ئەتوانن كاریگرییان هەبێت بەسەر دژەخۆری سروشتی پێستدا.

زەیتی درەختی چا 
چەندین توێژینەوە بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە زەیتی درەختی چا نایابە لەشەڕكردن لەگەڵ بەكترییای پێست.

یارمەتی دەرە بۆ سوككردنی ژانی ڕوشاوی، لابردنی زیپكەو هێوركردنەوەی هەوكردن جێڵێكی دژە زیپكە هەڵبژێرە ، كە تۆ بە خێرایی دەیبینی سوربوونەوەكان نامێنن و پیستت تەندروستر دەر دەكەوێت.

ڕۆژانە پێستت بشۆ
یەكجار بۆ دوجار لە ڕۆژێكدا بیشۆ.بەرهەمەكانی پاكردنەوەی بۆبەكار بهێنە، كە گونجاوە لەگەڵ تەمەن‌و جۆری پێستتدا، هەرگیز بە میكیاجەوە مەخەوە.

وەرگێڕان: ساریا ئەحمەد