ئەو نەهەنگەی سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاكێشا

جیهان

11/08/2018‌ 3327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەهەنگێكی دایك بۆ یەكەم جار لە ۱٤ ی تەموزی ئەمساڵدا بینرا، كە سەڕەڕای ئەوەی بەچكەكەی مردبوو، بەڵام لەسەر پشتی هەڵ گرتبوو، ئەوەش بۆ ماوەی ۱٦ ڕۆژ.

نەهەنگەكەی بەوە ناسراون، كە بەچكە مردووەكانیان لەسەر پشتان هەڵدەگرن بۆ ماوەی هەفتەیەك، كە ئەمەش دیاردەیەكی ئاساییە، بەڵام ئەم دایكە ژمارەی ئەم تۆمارەی شكاندو بۆ ماوەی ۱٦ ڕۆژ بەچكەكەی هەڵگرتووە.

زانا كین بلاكۆم، كە لەسەنتەری لێكۆڵینەوە لەو جۆرە نەهەنگانە كاردەكات وتی: "لەوانەیە ئەمە ڕێگەی دایكەكە بێت بۆ دەربڕینی خەم‌و پەژارە بەهۆی لەەست دانی بەچكەكەیەوە، چونكە لە ماوەی دە ساڵی پێشوودا ۲ بەچكەی تری لەدەستداوە، كە ئەمەش خەمێكی گەورەیە لەماوەی ۲۰ ساڵی ڕابردوودا تەنیا سێ بەشی بەچكە لە دایك بووەكانی دەژین‌و لەسێ ساڵی ڕابردووشدا هیچ بەچكەیەك ڕزگاری نەبووە".

زانای ناوبراو ئەوەشی وت "درێژە خایاندنی خەمی ئەو دایكە نەهەنگە زۆر درێژەی كێشاوە بە بەراورد لەگەڵ دایكەكانی تر بۆ بەچكە مردووەكانیان"، بەوەش سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راكێشاوە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز