شارپرێس:
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌بازاڕه‌كانی دراوی عێراق ده‌ستی به‌جموجوڵ كردووه بۆ ده‌ستخستنی دۆلاری ئه‌مریكی، شاره‌زایانی ئابوریش داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن به‌په‌له ڕوبه‌ڕوی ئه‌و كاره‌ی ئێران ببێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی تمه‌نی ئێرانی به‌های خۆی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ستدا، ئێستا ئێران بازاڕه‌كانی دراوی عێراقی كردوه‌ته سه‌رچاوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلاری ئه‌مریكی، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێران له‌ڕێگه‌ی وه‌كیله‌كانیه‌وه دراوی ئه‌مریكی له‌نێو بانك‌و بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه بۆ ئێران ده‌كڕێت.
به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی ئێرانه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه دراوی عێراقیی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بوه 120 هه‌زار‌و 750 دینار، به‌وه‌ش به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی 150 دینار نرخی دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار له‌هه‌ر 100 دۆلارێكدا به‌رزبووه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی ئابوری هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، جموجوڵی ئێران له‌بازاڕه‌كانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی خستنی به‌های دیناری عێراقیی.
شاره‌زایان داوایان له‌حكومه‌تی عێراق كرد، په‌له‌بكات له‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند بۆئه‌وه‌ی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی به‌های خۆی له‌ده‌ستنه‌دات.
له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندیی عێراق فه‌رمانی به‌سه‌رجه‌م بانكه‌كانی عێراق كردووه، پابه‌ندبن به‌و سزایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق، ده‌ستیان به‌ڕاكێشانی دۆلاری نێو بانكه‌كان كردووه.
ماجد سوری شاره‌زای ئابوری بۆچوونی وایه، له‌پاش سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران، ئێستا تاران جگه له‌عێراق هیچ ده‌رهچه‌یه‌كی دیكه‌ی نیه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ئابورییه‌كه‌ی هه‌ناسه‌ی لێوه بدات، بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌وه به‌زیانی عێراق ده‌شكێته‌وه، عێراق په‌لكێشده‌كاته نێو كێشه ئابورییه‌كانی تارانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق داوایكرد سه‌رجه‌م بانكه‌كان پابه‌ندی سزاسه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران بن، ئێرانیه‌كان توڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ربڕی، له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێرانه‌وه ئه‌و وڵاته داوای قه‌ره‌بووی شه‌ڕی عێراق - ئێران، له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات.
ڕ . ج